له‌ هه‌رێم 115 تووشبووی‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌و 309 كه‌سی‌ تریش تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون

  2020-07-29 21:10      88 جار بینراوە        کۆمێنت
13 كه‌س كۆچی دواییان كردووه‌ و 309 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی ته‌مموز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ی ژماره‌ (155)دا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 13 كه‌س كۆچی دواییان كردووه‌ و 309 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون. 

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا ئاماره‌كان به‌م جۆره‌ بوون:

* 426 هاووڵاتی دیكه‌ كه‌ره‌نتین كراوون.

* 2634 پشكنینی نوێ ئه‌نجامدراوون.

* 309 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. له‌و ژماره‌یه‌، 177یان له‌ هه‌ولێر و 57یان له‌ سلێمانی و 24یان له‌ گه‌رمیان و 22 كه‌سیان له‌ راپه‌ڕین و 15 له‌ دهۆك و 14یان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوون.

* 115 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراوون.

* 13 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. كه‌ 6یان له‌ هه‌ولێر و 5یان له‌ سلێمانی و 2یان له‌ گه‌رمیانن.

ئاماری گشتی:

- كه‌ره‌نتین: 20625

- پشكنین: 197336

- تووشبوون: 12246

- چاكبوون: 8896

- مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌: 3833

- مردن: 517 كه‌س.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو