سیمینارێك بۆ هۆشیاركردنەوە دژ بە شێرپەنجەی مەمك

  2018-10-02 13:28      258 جار بینراوە        کۆمێنت

لەشاری پزیشكی فاروق سیمینارێك  لەژێر ناونیشانی (هۆشیاركردنەوە دژ بە شێرپەنجەی مەمك) ئەنجام دەدرێت.
 بڕیارە رۆژی پێنجشەممە (4-10-2018)، شاری پزیشكی فاروق  لەشاری سلێمانی وەك پاڵپشتییەك بۆ تووشبوانی شێرپەنجەی مەمك بەمەبەستی خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بەو نەخۆشییە و ڕێنمایی كردنی خانمان بۆ چۆنییەتی چاودێریی تەندروستی خۆیان و ئەنجامدانی پشكنین بۆ دەستنیشانكردنی پێشوەختە و پاراستنی ژیانیان  سیمینارێك رێكبخات. 
سیمینارەكە لەلایەن كۆمەڵێك پزیشكی بە ئەزموونی شاری پزیشكیی فاروق و بەهەماهەنگی لەگەڵ پزیشكانی نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشخانەی ژیانەوە و بەسەرپەرشتی د. نەریمان محەمەد فەتاح و د. سیروان حەداد پسپۆڕانی نەشتەرگەری مەمك پێشكەش دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو