لاهور شێخ جەنگی، بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی هێزی پێشمەرگە دەكات لە كەركوك

  2020-07-31 10:45      160 جار بینراوە        کۆمێنت

بەیانی ئەمرۆ هەینی 31-7-2020، بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە ، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لیوای یەكی پیادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە شارۆچكەی قەرە هەنجیری سەر بە پارێزگای كەركوك بەسەركردەوە.
لەمیانی ئەو سەردانەدا، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لەگەڵ پێشمەرگە و فەرماندەكاندا بەشداریی خوانی جەژنی كرد و پیرۆزبای جەژنی لەسەرجەم فەرماندە و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم موسوڵمانانكرد و رایگەیاند، لەپەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە كەئەم بۆنە پیرۆزەمان بۆ بكاتە دەروازەی خۆشیی‌و خۆشەویستیی‌و خۆشگوزەرانیی و ئەم بۆنەیە لەگەڵ خۆیدا ئەم دۆخە چەقبەستوە تێپەرێنێت وئایندەیەكی گەش بێنێتە ئاراوە كە شایستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانبێت.
دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا، لاهور شێخ جەنگی لە بارودۆخی هێزەكانی پێشمەرگەی كۆڵییەوە و ئاشكرایكرد، پێشمەرگە هێما و ناسنامەی گەلی كوردە و ئەو ئازادیی و دەستكەوتانەی ئەمرۆ بە خەباتی دور و درێژیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بە خوێنی هەزاران شەهیدی ئەم گەلە هاتۆتەدی، ئەمڕۆش پێشمەرگە پارێزەری خاك و گەلی كوردستانە و بەپێی دەستوری عیراقیش هێزێكی نیزامیە، هەر بۆیە هەمومان شانازیی بە هێزەكانی پێشمەرگەوە دەكەین.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا لاهور شێخ جەنگی ، جەختیكردەوە لەسەر باشتركردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و دابینكردنی پێداویستیەكانیان و بەڵێنیدا كە وەك چۆن لە رابردوودا بە هەموو توانایەكەوە پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە بووە، ئاواش لە داهاتوودا پارێزەر و داكۆكیكارێكی سەرسەخت دەبێت بۆیان.
لە لێدوانێكیشدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن لەبارەی ئامانجی سەردانەكەی، لاهور شێخ جەنگی وتی: پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە پێشمەرگە دەكەین كە لە سەنگەرەكاندا خۆراگرانە وەستاون بە بێ مووچە، ئەمرۆ لەگەڵ كاك مەستەفا چاورەش و هەندێك لە هەڤاڵان بریارماندا سەردانی هێزەكانی پێشمەرگە بكەین و نانی جەژن لەگەڵ پێشمەرگە بخۆین ، بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كەمكردنەوەی مەینەتیەكانی میللەتەكەمان.
لەبارەی پشتیوانی بۆ كەركوكیەكانیش لاهور شێخ جەنگی رونیكردەوە، ئێمە لەگەڵ كەركوكیەكانین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو