لاهور تاڵەبانی، تێچووی پرۆژەیەكی ئاوی لە رانییە دەگرێتە ئەستۆ

  2020-07-31 15:55      161 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەرجی تێچووی راكێشانی ئاوی خواردنەوەی دوو سەد و پەنجا خێزانی شاری رانیە لەئەستۆ گرت.
 دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا نەبوونی ئاوی پێویست یەكێ لەگرفتە سەرەكیەكانی دوو سەدو پەنجا خێزانی داینشتووی شاری رانیە بوو كە بە هۆی قەیرانی داراییەوە نەدەتوانرا پرۆژەكە جێبەجێبكرێت، وەك هەوڵێك بۆ خزمەتكردن بەسنووری راپەڕین لاهور شێخ جەنگی تەواوی تێچووی پرۆژەكەی لەئەستۆگرت.
لەو چوارچێوەیەشدا بەرێوەبەرایەتی ئاوی راپەرین لەراگەیەندراوێكدا سوپاسی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كرد كە لە قۆناغێكی پێویست و لەدۆخێكی سەختی ئابووری هاووڵاتیاندا ئەركی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە گرنگەی گرتۆتەئەستۆ و لە ئێستادا پرۆژەكە بەبێ گرفت لەخزمەتی هاووڵاتیاندایەو ئەو دوو سەدو پەنجا خێزانەی بێ بەش بوون لەئاوی خواردنەوە ئێستا بەبێ گرفت رۆژانە ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات.
بەهۆی قەیرانی دارایی و جێبەجێنەكردنی پرۆژەكە لە چەند مانگی رابردوو لەرێگەی لیژنەیەكەوە بری چل هەزار دینار لە هەر خێزانێك وەرگیرابوو، بەڵام دواجار لەرێگەی لاهور شێخ جەنگیەوە سەرجەمی ئەو برە پارەیەش گەرێندرایەوە بۆ خێزانەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو