كۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی رائید جەلال دەردەبڕێت

  2020-07-31 16:30      155 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵ رائید جەلال، كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقی پرسەنامەكەیە...
بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری رائید جەلال، بەخەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری ناسراوی گەلەكەمان هەڤاڵ (ڕائید جەلال)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، كۆچی دوایی و لەدەستدانی ڕائید جەلال خەسارەتێكی گەورەیەو خەمێكی قووڵە، بۆ ئەم خەمە قووڵە هاوبەشی خەمتانم، داواكارم لەخوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی 
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو