ترەمپ: لەهەڵبژاردنی داهاتوو پێشبینی ئەنجامدانی ساختەكاری دەكەم

  2020-07-31 17:27      77 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەلێدوانێكی پێشووی خۆی پاشگەزبووەوە كەئاماژەی بەپێویستی دواخستی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كردبوو.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەلێدوانێكی پێشووی خۆی پاشگەزبووەوە كەئاماژەی بەپێویستی دواخستی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كردبوو كە بڕیارە رۆژی 3ی مانگی 11 داهاتوو بەڕێوەبچێت و رایگەیاند، نامانەوێت هەڵبژاردنەكە دوابخەین، بەڵام بەڕێوەچوونی پرۆسەیەكی پاك و بێگەرد و دیموكراسیانەیان دەوێت لەوادەی دیاری كراوی خۆیدا.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە سێ مانگمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەپێشە، بەڵام مەترسی دیار نەمانی ژمارەیەكی زۆر كارتی دەنگدان دەكەن كە ئەوەش هیچ واتایەك بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە ناهێڵێتەوە.
ترەمپ وتیشی: ئەوەی باسی دەكات تەنها پێشبینی و بۆچوونێكی ژیرانەیەو هەموانیش درك بەو راستیە دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو