مستەفا كازمی: جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی ترمان لەبەردەم نییە

  2020-07-31 18:10      89 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك وەزیرانی عیراق، پەیامێكی بە زمانی كوردی بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت، بەڕێوەچوونی جەژنی قوربانی ئەمساڵ جیاوازترە لەساڵانی رابردوو.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی بە زمانی كوردی بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز بڵاوكردەوە، تێیدا جگە لە جەژنە پیرۆزە لە عیراقییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەڕێوەچوونی جەژنی قوربانی ئەمساڵ جیاوازترە لەساڵانی رابردوو چونكە لەبەردەم ئاڵنگاری كەڵەكەبووی زۆری ساڵانی رابردووین.
 كازمی باسی لەوەشكردووە، جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی ترمان لەبەردەم نییە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیران و ناخۆشییانە تا وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەری و یەكسانی حكوم بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو