لەرۆژئاوای كەركوك، ژمارەیەك چەكداری داعش كرانە ئامانج

  2020-07-31 18:24      105 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 31-7-2020، گردبوونەوەیەكی چەكدارانی رێكخراوی داعش لە رێگەی فڕۆكە جەنگیەكانی عیراقەوە لەقەزای دادقوقی رۆژئاوای كەركوك كراوەتە ئامانج.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك، لەپرۆسەیەكی هاوبەشدا و بەپشت بەستن بەزانیاری وردی هەواڵگری، هێزەكانی لیوای 45ی پیادەی بارەگای ئۆپراسیۆنەكان و تیمێكی بەشی هەواڵگری سەربازی لیوای باڵا، بەهاوبەشی لەگەڵ فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای عیراق، گردبوونەوەیەكی چەكدارانی داعش لە ناوچەی وادی شامی سنووری قەزای داقوق كراوەتە ئامانج.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئەنجامی بۆردومانەكە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هیوندای كراونەتە ئامانج كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بۆ كردەوەی تیرۆستی بەكارهێندراون، هەروەها ئۆتۆمبێلێكی تانكەری گواستنەوەی بەنزین و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكا كراونەتە ئامانج.
ئاشكراشیكردووە، چەكدارانی داعش بەنیازبوون لەرێگەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە بەنزین بۆ چەكدارەكانیان بگوازنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو