كارمەندێكی نەخۆشخانەی رزگاری بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

  2020-07-31 20:19      103 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەینی 31-7-2020، كارمەندێكی تەندروستی نەخۆشخانەی رزگاری گیانی لەدەستدا، بەمەش لەماوەی دوو رۆژدا دوو كارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی تەندروستی هەولێر ئەمرۆ هەینی گیان لەدەستدانی كارمەندێكی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند كە ناوی فەتاح عەزیز عەلی-یە، كارمەندی دەرمانخانەی ‌ نەخۆشخانەی رزگاریە.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە پارێزگای هەولێر چوار هەزار و 133تووشبووی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، لەنێویاندا 118 گیانیان لەدەستداوە‌، 2 هەزار و 845 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو