مستەفا كازمی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختی دیاریكرد

  2020-07-31 21:08      118 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە وتەیەكیدا كە ئاراستەی گەلی عیراقی كرد، كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی دیاریكرد كە 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021 ئەنجام دەدرێت.
لەو وتەیەدا كە ئەمشەو 31ی تەموز بە راستەوخۆ لە رێگای تەلەفزیۆنی دەوڵەتی عیراقەوە پەخشكرا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوای لەپەرلەمان كرد یاسایی هەڵبژاردن تەواو بكات و رەوانەی سەرۆكی عیراقی بكات تا پەسەند بكرێت.
كازمی لەو وتەیەیدا جارێكی تر لەسەر بكوژانی خۆپیشاندەرانی تشرین و هێزە ئەمنییەكان بەڵێنی دا كە لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ ئەنجام بدات و تاوانباران بداتە دادگا.
هەروەها قوربانییەكانی ئەو خۆپیشاندانەی بە شەهید ناوزەد كرد كە هەموو مافێكی ماددی و مانەویان هەبێت بەپێی یاسا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو