نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە بافڵ تاڵەبانی دەكات

  2020-07-31 21:31      125 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی كرد كە ئەمە دەقی پیرۆزباییەكەیە...
بەڕێز  بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاو رێز
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەگەرمی پیرۆزبایی لەجەنابتان و خانەوادەبەڕێزەكەتان، ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم، هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموولایەك و ئارامی، تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ كوردستان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، جەژن و بۆنەكانی داهاتووشمان لەبارو كەشێكی باشتردا بكەینەوە .
هەرشادو سەروكەوتووبن
نێچیرڤان بارزانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو