ژمارەیەكی دیكەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیانلەدەستدا

  2020-07-31 22:43      221 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 243 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراون و 13 كەسیش بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 169 كەرەنتین كراون، لەئێستاشدا هەزار و 71 هاووڵاتی لە 15 شوێنی جیاوازی كەرەنتینەكان ماون، هەر لەو ماوەیەشدا دوو هەزار و 167 پشكنین ئەنجامدراوە كە 836 پشكنینیان لە هەولێر، 311 لە سلێمانی، هەزار و 20 پشكنینیشیان لە دهۆك بوون.
ئاماژەبەوەكراوە، 243 تووشبووی نوێ تۆماركراون كە 195 لە هەولێر و 27 تووشبوویان لە سلێمانی، 21 تووشبووشیان لە دهۆك دەستنیشانكراون، لەبەرامبەریشدا 109 تووشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە كە 93  كەسیان لە هەولێر، 10 لە گەرمیان، شەش كەسیشیان لەهەڵەبجە بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەهۆی كۆرۆناوە 13 كەس گیانیان لەدەستداوە كە چوار لە هەولێر و شەش لە سلێمانی، سێ كەسیشیان لە گەرمیان بوون.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 13 هەزار و 857 تووشبوو، لەنێویاندا 541 مردن هەیە، 9 هەزار و  83 كەسیش كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو