سەركردە سیاسییە كوردستانی و عیراقییەكان پیرۆزبایی جەژن لە كۆسرەت رەسوڵ دەكەن

  2020-07-31 23:03      121 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەینی 31-7-2020، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز نێچیرڤان بارزانی و سەركردە سیاسییە كوردستانی و عیراقییەكان پیرۆزبایی جەژن لە كۆسرەت رەسوڵ دەكەن.
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارانی كوردستان و عیراق پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەن.
لە بروسكە پیرۆزباییەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی كە ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كردووە، نووسیویەتی (بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم، هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئارامی، تەبایی و سەقامگیری زیاتر بۆ كوردستان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، جەژن و بۆنەكانی داهاتووشمان لە بارو كەشێكی باشتردا بكەینەوە).
هاوكات هەریەك لە مامۆستا سڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ئینقازو تەنمیەو ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ژمارەیەك لە سەركردەی سیاسی تر بەبۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزباییان ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ كردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو