فڕۆكەخانەكانی هەرێم بەڕووی گەشتیاراندا كرانەوە

  2020-08-01 10:32      97 جار بینراوە        کۆمێنت

بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق ئەمڕۆ شەممە، هەردوو فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان دەكەنەوە، بەڵام بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆ پارێزیی.
لە رۆژی 3-7 بە بڕیاری حكومەتی ناوەندی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم گەشتی فڕۆكەخانەكانی عَراق و هەرێمی كوردستان راگیران، رۆژی 23-7 بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق بڕیاریدا بە
دەستپیكردنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا، هەروەها بڕیاریشدرا لە رۆژی 1-8 گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەستپێبكاتەوە.
دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بەپێی كۆمەڵێك مەرجە، كە فڕۆكەخانەكان بڵاوییان كردۆتەوە كە دەبێت گەشتیاران پێیەوە پابەندبن، لەوانەش، دەبێت بەلایەنی كەمەوە پێش 48 كاتژمێر پشكنینی pcr بكەن كە تێچووەكەی لە ئەستۆی گەشتیاردایە، هەروەها دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن بۆ خۆپارێزیی.
هاوكات، دەبێت هەر گەشتیارێك كە دێتە هەرێمی كوردستان بەڵێننامەیەك پڕبكەنەوە كە بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆی كەرەنتین بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو