قوباد تاڵەبانی، هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی شێخ عەزیز شێخ بابا رەسوڵ دەردەبڕێت

  2020-08-01 13:54      131 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ عەزیز شێخ بابا رەسوڵ، جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقی پرسەنامەكەیە...
خێزان و بنەماڵە و موریدانی شێخ عەزیز بابارەسوڵ، هەواڵی كۆچی دوایی جەنابی شێخ عەزیز شێخ بابا رەسوڵ، شێخی ئیرشاد و تەریقەتی قادری خەمبار و نیگەرانی كردین.
بۆ ئەم ماتەمە گەورەیە لەدڵەوە پرسەو سەرەخۆشیتان ئاراستە دەكەم و خۆم بە بەشداری خەمی لەدستدانی ئەم رێبەرە ئاینییە چاكەخوازە دیارەی دەڤەری گەرمیان دەزانم.
جێگای كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوریی هەموولایەك بدات

انا الا وانا اليه راجيعون

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو