مستەفا كازمی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختی دیاریكرد
نەتەوەیەكگرتووەكان، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی كازمی راگەیاند

  2020-08-01 15:26      102 جار بینراوە        کۆمێنت
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان

دوای ئاشكراكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراق، مستەفا كازمییەوە، نەتەوەیەكگرتووەكان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە راگەیاند.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عیراق، لە راگەیەندراوێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاشكراكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن كازمییەوە دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەكو نەتەوەیەكگرتووەكان، ئامادەن پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف لە عیراق پێشكەش بكەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ هەینی 31-7-2020، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت، هاوكات دوای ئەوەش محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە رێكدەخەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو