نرخی نوێی نەوت لە بازاڕەكانی وزەی جیهاندا

  2020-08-01 16:13      169 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی وزەی جیهاندا تاڕادەیەك وەك چەند رۆژی رابردوو بە جێگیری ماوەتەوە، بەڵام نرخی نەوتی ئەمریكی كەمێك لە نرخەكەی زیادیكردووە.
ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020، لە بازاڕەكانی جیهان نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا دوێنێ لە هەمانكاتدا ئەو نەوتە بە 43 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو.
هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی  كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك بە 40 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا دوێنێ لە هەمانكاتدا بە 40 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو.
لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002  تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا، نرخی نەوتی ئەمریكیش بە هاكەی گەیشتە خوار سفر دۆلارەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو