دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر دەروازە سنوورییەكانی هەرێمدا دەسەپێندرێت

  2020-08-01 17:11      187 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ئاشكرایكرد، حكومەتی فیدڕاڵی لە بەرنامەیدایە بەمنزیكانە رێوشوێنەكانی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
عومەر وائیلی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایگەیاند، حكومەت لەبەرنامەیدایە دەسەڵاتەكانی خۆی بەسەر دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا كە تائێستا لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتدا نییە، بسەپێنێت.
رونیشیكردەوە، حكومەتی فیدراڵی‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان لێكتێگەیشتنیان لەسەر دەروازە سنوورییەكانی هەرێم هەیە‌و دوای كۆنترۆڵكردنی تەواوی ئەو دەروازە سنوورییانەی كە دەكەونە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵیەوە، بەمنزیكانە بەرەو خاڵە سنوورییەكانی هەرێم دەجوڵێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان پێنج خاڵی سنووری هەیە كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە بە رەسمی دانیان پێدانەنراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو