مستەفا كازمی، پەیامێك ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ دەكات

  2020-08-01 18:29      587 جار بینراوە        کۆمێنت

‎مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق نامەیەكی تایبەت ئاراستەی كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆزی لێدەكات.
‎لە پەیامەكەیدا مستەفا كازمی هیوای ژیانێكی خۆش و جەژنێكی پڕ خێرو بەرەكەت بۆ گەلی كوردستان دەخوازێ.
‎دەقی پەیامەكەی مستەفا كازمی..
‎برای بەڕێزو خۆشەویستم كۆسرەت رەسوڵ عەلی، ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
‎بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان جوانترین پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم، هیوای تەندروستیەكی باشتان بۆ دەخوازم، هیوادارین ئەم جەژنە جەژنی خێرو بەرەكەت بێ بۆ گەلی خۆشەویستمان لە هەرێمی كوردستان و باری ئارامی و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن باڵ بكێشێ بەسەر وڵاتەكەماندا.
‎هەموو ساڵێك لەخێرو خۆشیدا بن
‎مستەفا كازمی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو