نوری‌ مالیكی‌: هیچ لایەنێك دەسەڵاتی‌ هەڵوەشانەوەی‌ پەرلەمانی‌ نییە

  2020-08-01 19:44      84 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی‌ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هەڵوێستی‌ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق راگەیاند و تەئكیدی لەوە كردەوە هیچ لایەنێك ناتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە و تەنها بە دەنگی‌ پەرلەمانتاران هەڵدەوەشێتەوە.
نوری‌ مالیكی‌ سەرۆكی‌ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە تویتێكدا نووسیوویەتی هەڵوەشانەوەی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەندە بەو لایەنانەی‌ مافی‌ داواكردنی‌ هەڵوەشاندنەوەیان هەیە و ئەو لایەنەشی‌ كە بڕیارەكەی‌ بەدەستە.
نوری مالیكی‌ ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ لایەنێك دەسەڵاتی‌ هەڵوەشانەوەی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی نییە، تەنها بە دەنگی‌ پەرلەمانتاران ئەنجومەنیەكە هەڵدەوەشێتەوە.
باسی لەوەشكرد، سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران و سەرۆك كۆمار تەنها مافی‌ داواكردنی‌ هەڵوەشاندنەوەیان هەیە و بڕیاریان بەدەست نییە و سێیەكی‌ پەرلەمانتارانیش دەتوانن داواكاری‌ هەڵوەشاندنەوە پێشكەش بكەن.
تەئكیدی لەوەشكردەوە، لە كاتی‌ داواكارییەكی‌ لەو شێوەیەشدا ئەنجومەنی‌ نوێنەران بە دەنگی‌ زۆرینەی‌ رەهای‌ ئەندامانی‌ هەڵدەوەشێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو