‎سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە كۆسرەت رەسوڵ دەكات

  2020-08-01 22:06      172 جار بینراوە        کۆمێنت

‎د. رێواز فایق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی قوربان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووە.
‎سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بروسكەكەی نووسیویەتی: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم ئەم جەژنە بكاتە مایەی ئاسوودەیی و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری بۆ كوردستان و ناوچەكەو سەرجەم مرۆڤایەیی.
‎سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نووسیویەتیشی: بەهیواین جەژن ببێتە وێستگەی دەستپێكی دیالۆگێكی نیشتمانی هەمەلایەن لە پێناو پتەوكردنی یەكڕیزی هێزو لایەنە سیاسییەكان و چارەسەركردنی قەیرانە تاقەت پروكێنەكان، بە ئاراستەی خزمەتكردنی هەرێمەكەمان و كوردستانیانی ئازیز.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو