نوێترین توێژینه‌وه‌: تووشبووانی كۆڕۆنای خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵ، بێ ئامێری هه‌ناسه‌دان چاكده‌بنه‌وه‌

  2020-08-03 11:35      200 جار بینراوە        کۆمێنت

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ئه‌نجامه‌كانی بڵاوكرایه‌وه‌، به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ 99%ی تووشبووانی كۆڕۆنا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 50 ساڵیدایه‌ له‌ كۆریای باشوور، بێ به‌كارهێنانی ئامێری هه‌ناسه‌دان و ئۆكسجین، له‌و په‌تایه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری پزیشكیی نیشتمانیی كۆریا له‌سه‌ر 3060 نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌نجامدرا كه‌ له‌ 55 خه‌سته‌خانه‌ی جیاواز له‌سه‌رتاپای وڵات چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه‌ له‌ماوه‌ی نێوان رۆژی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه‌ له‌ 20ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ تا كۆتایی مانگی ئایار.
به‌پێی توێژینه‌وه‌، ته‌نها 1. 2%ی تووشبووانی خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵ، پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری ئۆكسجین و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌بوو له‌ رۆژی 14ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆڕۆنا له‌سه‌ر تووشبووان، له‌كاتێكدا له‌هه‌مان رۆژی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆڕۆنا له‌سه‌ر تووشبووانی سه‌روو 50 ساڵ، رێژه‌ی 17. 3%یان پێویستیان به‌ هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌بووه‌.
له‌ رۆژی 28ی دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانیش، ته‌نها 1. 5%ی تووشبووانی ژێر 50 ساڵ پێویستیان به‌ هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌بووه‌ له‌كاتێكدا له‌هه‌مان رۆژدا، رێژه‌ی 13. 2%ی تووشبووانی سه‌روو 50 ساڵ پێویستیان به‌ ئۆكسجین و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌: rtarabic
ئاماده‌كردنی: هاوناز شه‌وكه‌ت

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو