دوو تووشبووی تری كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

  2020-08-03 11:55      215 جار بینراوە        کۆمێنت

تا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەولێر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، ئه‌و دوو تووشبووه‌ باری ته‌ندروستیان ناجێگیربووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستدا. سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بارودۆخی ته‌ندروستیی په‌یوه‌ست به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ هه‌ولێر به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و ژماره‌ی تووشبووان له‌هه‌ڵكشانه‌ بۆیه‌ داوای له‌ هاووڵاتیان كرد زیاتر خۆیان بپارێزن.
تائێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار تووشبووی كۆڕۆنا له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ولێر تۆماركراون و هه‌زارانیش خۆیان تۆمارنه‌كردووه‌، 131 كەسیش له‌تووشببوان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو