2 هەزارو 735كەسی دیكە لەعیراق توشی كۆرۆنا بوون

  2020-08-03 15:59      91 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24كاتژمێردا 2هەزار و 735كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 3-8-2020، وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، لە ماوەی 24كاتژمێردا 2هەزار و 735كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 66كەسیش گیانیان لەدەستدا، و هەر لە ماوەی 24 كاتژمێردا 2هەزار و 225كەس بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە.
بەم جۆرەش دوایین ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بەم جۆرەیە:
تووشبووی نوێ: 2735كەس
كۆی گشتی تووشبووان: 131886كەس
كۆی گشتی چارەسەركراوان: 94111 كەس
گیانلەدەستدان: 4934 كەس

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو