سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازی لەژمارەیەك لەئێزدییە رزگاربووەكانی دەستی داعش كرد

  2020-08-03 17:00      165 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ  دووشەممە 3-8-2020، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، پێشوازی لە ژمارەیەك ژن و پیاوی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش كرد.
لەو بارەیەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی كە پیشوازی كردووە لە ژمارەیەك لەو ژن و پیاوە ئێزدییانەی لە دەست داعش رزگاربوون، كە خەڵكی شنگال و گوندی كۆجۆ و ناوچەكانی دەوروبەری گوندەكەن.
بەرەبەیانی رۆژی 3ی ئابی 2014، تیرۆریستانی داعشی پەلاماری قەزای شنگال و گوندەكانی سنووری قەزاكەیان دا و دواتر لە چەند پرۆسەیەكی یەك لەدوای یەكی جینۆساید دا هەزاران ژن و پیاویان لێ دەستگیركردن كە دواتر هەزارانیان لە كوشتن و بێ سەروشوێن كردن،و 3 هەزار و 509كەسیشیان بەشێوەی جیاجیا رزگاریان بوو كە هەزار و 192 ژن 337 پیاو و هەزارو 33 كچی منداڵ و 947 منداڵی كوڕ بوون.
سەرچاوە: تویتەری سەرۆك وەزیرانی عیراق
وەرگێران و داڕشتنەوەی: بەشی كوردی puknow

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو