سلێمانی.. سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت

  2018-10-10 10:40      296 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لەژێر دروشمی پاڵەوانە ژنەكان جیهان دەپارێزین (HEROINES SCREEN THE WORLD)،  بەڕیًوە دەچێت و ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (10-10-2018)، سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لەژێر دروشمی پاڵەوانە ژنەكان جیهان دەپارێزین (HEROINES SCREEN THE WORLD)،  بەڕیًوە دەچێت هەتاكو (16-10-2018)، بەردەوامدەبێت، 119 وڵات فیلمیان ناردووە بۆ فێستیڤاڵەكە، 22 وڵات بەشدارە تێیداو ژمارەی ئەو فیلمانەی كە رەوانەی فێستیڤاڵەكە كراون 1034 فیلمە و 117 فیلم نمایش دەكرێت.
دەستپێكی فێستیڤاڵەكە بە فیلمی فەڕەنسی كچانی خۆر ( GIRLS OF THE SUN) دەبێت كەلە دەرهێنانی ئێڤا هوسونە و بەرهەمی ساڵی2018 یە، گوڵشیفتە فەرەهانی رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت، ئەم فیلمە لەفێستیڤاڵی كان بۆ بردنی خەڵاتی پالمێ دۆر پپاڵێورا.
16 فیلمی درێژ نمایش دەكرێن و 14 فیلمیان لە پێشبركێی سەرەكیدان.
1-Three faces: ئەم فیلمە بەرهەمی وڵاتی ئێرانەو خەڵاتی باشترین سیناریۆی لەفێستڤاڵی كان-ی ساڵی 2018ی بردووەو دواتر لەپێشبڕكێی فێستیڤاڵی سەرەكی فیلمی درێژدا بووە لەفێستیڤاڵی بەرلین، جگەلەوەش خەڵاتی باشترین فیلمی ئەمستەردامی بردووە، ئەم فیلمە لەدەرهێنانی جەعفەری پەناهی كە لەئێستادا لەئێران دەستبەسەرە.
2. The Wild Pear Tree: ئەم فیلمە بەرهەمی وڵاتی توركیایەو لەدەرهێنانی نوری بەلگە جەیلانەو لەساڵی 2018دا لەفێستڤاڵی كان لەپێشبڕكێدا بوو بۆ بردنەوەی خەڵاتی پالمی دۆر لەفەرەنسا، هەروەها پاڵیوراوە بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی لەخولی 91 یەكەمینی فێستیڤاڵی ئۆسكار.
3. Shoplifters: یەكەم نمایشی ئەم فیلمە لەفێستیڤاڵی كان بوو، هەروەها خەڵاتی پالمی دۆری ساڵی 2018 لەهەمان فێستیڤاڵدا بەدەستهێنا، ئەم فیلمە بەرهەمی وڵاتی ژاپۆنەو لەدەرهێنانی مانبیكی كازۆكوە.
4. Mug: فیلمێكی درامی پۆڵەندییەو لەدەرهێنانی مالگۆر زاتاسۆمۆو سكا-یە، لەفێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بەرلین بۆ بردنی خەڵاتی ورچی ئاڵتوونیی پاڵێورابوو، هەروەها خەڵاتی داوەرانی لەهەمان فێستیڤاڵدا بەدەسهێنا.
5. Three quarters ، ئەم فیلمە بەرهەمی وڵاتی بولگاریایەو لەدەرهێنانی ئیلیان مێنتێڤە، بەرهەمی ساڵی 2017 یەو لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی تۆرنتۆ نمایشكراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو