وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ژمارەیەك بڕیاری دەركرد

  2020-08-03 19:44      280 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بارەی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ و رێكارە نوێیەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەیانێكی نوێی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە3-8-2020، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری نوێ و تاوتوێكردنی رەوشی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای كۆرۆنا كۆبوەوە و ژمارەیەك بڕیاری دەركرد.
بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ:
یەكەم: لە هەموو شوێنە گشتییەكان هاووڵاتیان دەبێت بە دەمامكەوە بچنە ژوورەوە.
دووەم: سەرجەم سەنتەر و نۆڕینگە پزیشكییەكان بۆ ماوەی 14 رۆژ دادەخرێن.
سێیەم: شوێنە گەشتیارییەكان و پارك و كافتریا و چایخانەكان دادەخرێن.
چوارەم: هۆڵەكانی وەرزش و مەلەوانگە و یانەكانی شەوانە بە داخراوی دەمێننەوە.
پێنجەم: سەرجەم بۆنە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان قەدەغەن.
شەشەم: خواردنگەكان دەبێت تەنیا بە دیلیڤەری كار بكەن.
حەوتەم: هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان و ئیدارەكان رادەگیرێت.
هەشتەم: هاتوچۆی نێوان هەرێم و عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك رادەگیرێت.
نۆیەم: هاتوچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و هێزە هاوپەیمانەكان رێگەپێدراوە.
دەیەم:هاتوچۆی ئاژانس و رێكخراوەكانی یوئێن رێگەپێدراوە.
یازدەیەم: شوفێری ئۆتۆمبێل دەبێت دەمامك ببەستێت، بەپێچەوانەوە 50 هەزار دینار سزا دەدرێت.
دوازدەیەم: لە دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت دەبێت كارمەندان دەمامك ببەستن.
سیازدەیەم: لە دەرەوەی شوێن و باڵەخانەكان هەر گردبوونەوەیەك دەبێت رەچاوی مەودای مەترێك و نیو بكرێت.
چواردەیەم: ئەوانەی دەگەڕێنەوە دەبێت بەڵێننامە پڕ بكەنەوە كە خۆیان كەرەنتین دەكەن.
پازدەیەم: ئیبراهیم خەلیل بۆ ماوەی یەك هەفتە بە رووی گەشتیاران دادەخرێت.
شازدەیەم: ژووری ئۆپراسیۆنەكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەبێت ئەم خاڵانە جێبەجێ بكەن و چاودێری جێبەجێكردنیان بكەن.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو