‎كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی مام جەلیل بەرەكەیی دەكات

  2020-08-03 21:05      146 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیتشمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی جەلیل مستەفا حاجی حسێن پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
‎بەڕێزان: بنەماڵەو خانەوادەی مام جەلیل بەرەكەیی
‎بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی جەلیل مستەفا حاجی حسێن بەرەكەیی ناسراو بەمام جەلیل بەرەكەیی كەسایەتی دیارو ناسراوو تێكۆشەری شەقڵاوەو خۆشناوەتیم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادەكەتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو