مەكتەبی سیاسی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی سەلاح محەمەد حاجی كەریم دەكات

  2020-08-04 11:51      185 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەری دێرین سەلاح محەمەد حاجی كەریم دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی..
 بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی دیاری كۆیە هەڤاڵ (سەلاح محەمەد حاجی كەریم) ناسراوبە ( سەلاحی نفوس) مان پێگەیشت. 
 كاك سەلاح وەك تێكۆشەرێكی دێرین، بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات بۆ ئازادی و سەرفرازی گەلەكەی بەسەربرد. كادیرێكی دێرینی ڕۆژانی سەختی خەباتی یەكێتی بوو، تا دوا ڕۆژەكانی ژیانیشی وەك ئەندامی مەڵبەند لەخەبات بەردەوام بوو، لەدەستدانی داخێكی قووڵە. 
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەین، ئومێدەوارین دواناخۆشیان بێت. 
مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
2020-8-4

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو