تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەدهۆك گیانی لەدەستدا

  2020-08-04 12:05      116 جار بینراوە        کۆمێنت

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەپارێزگای دهۆك گیانی لەدەستدا، بەمەش كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لەو پارێزگایە گیشتە 5 كەس.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ نەخۆشێكی دیكە كە لە رەگەزی مێیە و دانیشتووی قەزای زاخۆ بووە بە كۆرۆنا گیانیلە دەستدا و ژنەكە تەمەنی 63ساڵ بووە. 
تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەشكردووە، هەفتەیەك لەمەوبەر ئەو ژنە تەنگەنەفەس بووە و لە نەخۆشخانە لەژێر هەناسەدانی دەستكرددا بووە، بەڵام ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی كۆرۆنا لەپارێزگای دھۆك گیانیلەدەستدا. 
ئەمە لەكاتیكدایە، تا ئیستا كۆی ئەو كەسانەی لە سنوری دهۆك بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە  پێنج كەس.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو