عێراق لەڕێگای چوار كۆمپانیای جیهانییەوە هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەدات

  2020-08-04 12:59      112 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لەچوار كۆمپانیای جیهانی دەدات.
حازم جمێلی بریكاری وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەكی هونەرییان پێكهێناوە بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا و لەگەڵ چوار كۆمپانیای بەریتانی و ئەڵمانی و چینی و ڕووسی، لە بارەی كڕینی  ڤاكسینی كۆرۆنا  گفتوگۆیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چوار كۆمپانیایە بەرەو پێشچوونی باشیان لەتاقیكردنەوەكانی دۆزینەوەی ڤاكسین دژی كۆرۆنا بە دەستهێناوە و چەندین كۆبوونەوەشیان لەگەڵ كردوون لە بارەی كوالێتی و خێرایی گەشتنی بۆ عێراق و نرخی ڤاكسینەكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو