پارێزگاری سلێمانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری له‌باره‌ی شەقامی 100 مەترییه‌وه‌ ده‌ركرد

  2020-08-04 15:06      339 جار بینراوە        کۆمێنت
به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌رده‌م شاڕێی بابان، پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێنا

به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌رده‌م شاڕێی بابان، پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێنا و ژماره‌یه‌ك بڕیاریشی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌‌ ده‌ركرد كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبون.
به‌پێی‌ نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی كه كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌و‌ واژۆی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ره‌ بڕیاردراوه‌ لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكبهێندرێت به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م شاڕێی بابان به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار و 11 ئه‌ندام و چاودێرێك.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، قه‌ره‌بوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ مافی یاسایی فه‌رمی سه‌لمێندراویان له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێیه‌ هه‌یه‌، له‌لایه‌ن كشتوكاڵ و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌وه‌ هه‌ر دامه‌زراوه‌ و كه‌لوپه‌ و سه‌رخانێكی سه‌ر ئه‌و شاڕێیه‌ كه‌ به‌ر رێگاكه‌ ده‌كه‌ون مۆڵه‌تی یاساییان هه‌یه‌ ده‌خه‌مڵێندرێت و قه‌ره‌بوی خاوه‌ن ماف ده‌كرێته‌وه‌، هه‌مو كڕین و فرۆشتنێكیش به‌و موڵكانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر شاڕێی بابان قه‌ده‌غه‌یه‌.
لهبه‌شێكی‌ ‌نوسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌‌‌، حجز ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌مو ئه‌و موڵكانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر شاڕێی بابان تا كاتی ته‌واوبونی پرۆژه‌كه‌، گرێبه‌ستی نوێی و مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی كاتی به‌هیچ كه‌س و پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاڕێی بابان نادرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ بڕیاره‌كانه‌:

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو