هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌‌و سه‌ركۆمار جه‌ختیان لەسه‌ر پێویستی دابینکردنی مووچە‌و بژیوی‌ هاوڵاتیان كرده‌وه‌

  2020-08-04 17:24      146 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ھاوسەرۆکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٤ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخ و دوا گۆرانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی چارەسەردکرنی سەرجەم کێشە و قەیرانەکان بە ھەمەھانگی لە نێوان گشت لایەنە سیاسییەکان لە پێناو تێپەراندنی دۆخەکە و کۆتایی ھێنان بە کێشە و قەیرانەکان، لە بەرژەوەندی پرۆسە سیاسی و ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان لە ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران.
سەبارەت بە بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆران، لەسەرووبەندی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دەرھاویشتەکانی لە سەر ژیان و ئابووری، جەختکرایەوە لەپێویستی چارەسەرکردنی پرسی دابینکردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆران، بەتایبەتی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، کۆتایی ھێنان بەو پرسە زوو بە زوو لە سەر بنەمای دەستور و یاسا و پاراستنی بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی. 
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تەرخانکرابوو بۆ باسکردن لە گرفتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەم دواییە سەری ھەڵداوە و دووپاتکرایەوە لە گرنگی ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی و گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی ئێستا و ئەنجامدانی چاکسازییە پێویستەکان لە گشت بوارەکاندا بەئاڕاستەی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو