حكومه‌تی‌ عیراق واده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ هه‌رێم ئاشكراكرد

  2020-08-04 17:50      646 جار بینراوە        کۆمێنت
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، ئاشكرایكرد كه‌ به‌مزووانه‌ وتووێژی‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی‌ به‌غداو هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوانیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی‌ ئاب، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌  PUKNOW به‌دواداچوونی‌ بۆ كردووه‌، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، له‌ وه‌ڵامی‌ رۆژنامه‌نووساندا وتی‌: وتووێژو په‌یوه‌ندی‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌، به‌مزووانه‌ وه‌فدێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه‌" له‌ وتووێژ به‌ولاوه‌ هیچ بژارده‌یه‌كی‌ ترمان نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌پێی‌ یاسا و ده‌ستوور".
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت چه‌ند رۆژێك‌ له‌مه‌وبه‌ر خالید شوانی‌ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانووستانكاری‌ هه‌رێم پێشبینیكرد له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.
له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا، چه‌ندین گه‌ڕی‌ دانووستان له‌نێوان هه‌ولێر به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ چاره‌سه‌ری‌ كۆتایی‌ بۆ كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ كێشه‌كانی‌ دارایی‌‌و مووچه‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.

وه‌رگێڕان‌و ئاماده‌كردنی‌: رێباز فه‌ریق PUKNOW 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو