له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ لوبناندا ده‌یان كوژراو و هه‌زاران بریندار هه‌یه‌

  2020-08-04 22:46      445 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌

ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ به‌یروت-ی‌ پایته‌ختی‌ لوبنان له‌ زیادبووندایه‌و به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، 27 كه‌س كوژران‌و دوو هه‌زار و 500 كه‌سی‌ تریش برینداربوون، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی‌ میدیای‌ فه‌رمی‌ لوبنان‌و خاچی‌ سوری‌ لوبنانی‌.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 6 ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ بینایه‌كی‌ به‌نده‌ری‌ به‌یروت روویدا كه‌ سه‌ره‌تا ده‌وترا به‌هۆی‌ گڕگرتنی‌ گه‌نجینه‌یه‌كی‌ یاری‌ ئاگرین بووه‌، به‌ڵام ئێستا باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پێشتر ده‌ستی‌ به‌سه‌رداگیرابوو، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ تائێستا به‌ته‌واوه‌تی‌ هۆكاری‌ رووداوه‌كه‌ روون بێته‌وه‌.
دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ ئیسرائیل‌و حیزبوڵای‌ لوبنان ره‌تیانكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ رووداوه‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌نجه‌ی‌ تۆمه‌ت ئاراسته‌ی‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ كرا.
هاوكات، عه‌باس ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ لوبنان، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی‌: ره‌نگه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌و به‌نده‌ره‌دا به‌هۆی‌ كۆمه‌ڵێك ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ بێت كه‌ پێشتر ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌.
هه‌ر به‌پێی‌ میدیاكانی‌ لوبنان، هه‌زاران بینای‌ نێو شاری‌ به‌یروت زیانیان پێگه‌یشتووه‌‌و تا ئێستاش تیمه‌كانی‌ فریاگوزاری‌ به‌دوای‌ ته‌رمی‌ كوژراو و برینداره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئیرۆنیوز
وه‌رگێڕان‌و ئاماده‌كردنی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو