50 پەرلەمانتاری عیراق تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-08-05 10:55      127 جار بینراوە        کۆمێنت

ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگر بووە لەبەرێوەچوونی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تائیستاش 50 پەرلەمانتار تووشی كۆرۆنا بوون  .
(حسێن عیقابی) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكردووە، نزیكەی50پەرلەمانتار توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ناتوانن بەشداری لەدانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بكەن كە بڕیارە لەسەر یاسای هەڵبژاردن بەرێوەبچێت.
رۆژی شەممە (محمەد حەلبوسی) بانگێشتی پەرلەمانتاران كردووە بۆ دانیشتنێكی بەپەلە و نا ئاسایی، وەك بەدەنگەوەهاتنێك بۆ بڕیارەكەی (مستەفا كازمی) لەبارەی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو