نرخی ئەمپێری مؤلیدە بۆ مانگی تەموز دیاریكرا

  2020-08-05 11:21      536 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی یەك سەعات ئەمپێری كارەبای مؤلیدە لە مانگی تەموز (33) دینار و نیو دەبێت و بەپێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب (24) سەعات كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2020.8.5) لیژنەی دیاریكردنی نرخی مؤلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مؤلیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حەوت دیاریكرا، كەبە تێكڕایی مؤلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (210) بۆ (220) سەعات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان شەش هەزار (250) بۆ حەوت هەزار و (250) دینار دەبێت.
بەپێی پێدان و دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان لەلایەن مؤلیدە ئەهلییكانەوە،‌ نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەگەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی مؤلیدەكان بۆ مانگی تەموز، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مؤلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مؤلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو