نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

  2020-08-05 12:02      307 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا بەرزبوونەوەی‌ بەرچاوی‌‌ بەخۆوەبینی‌، ئەوەش پاش ئەوەی‌ دوێنی كەمێك دابەزینی‌ بەخۆوەبینی‌.
كاتژمێر 11:50ی‌ پێشنیوەڕۆی ‌ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی‌ ئاب، بەكاتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، هەر بەرمیلێك لەنەوتی‌ خاوی‌ برینت بە45.16 دۆلار مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ ئەمریكی‌ خۆرئاوای‌ تێكساسیش بە42.36 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.
سەرچاوە: ئێف ئێكس نیوز تودەی
ئامادەكردنی‌: رێباز زەنگەنە

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو