پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت

  2020-08-05 13:33      308 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی بازرگانی رایدەگەیەنێت، پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووە و دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی بازرگانی لەلێدوانێكدا ئاشكرایكرد، ئەو چەكی پارەیەی كە پێش جەژن گەیشتبوو و ھەشت ملیار دینار بوو، وەكو وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی جووتیاران، ئێستا پارەكە گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، بە جۆرێك بۆ ھەولێر دوو ملیار و بۆ سلێمانی سێ ملیار و بۆ دھۆكیش سێ ملیار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەمە وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی جووتیارانە و بڕیارە وەجبەی دیكەی پارە رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو