دۆناڵد تره‌مپ هۆكاری‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ لوبنانی‌ ئاشكراكرد

  2020-08-05 14:50      267 جار بینراوە        کۆمێنت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریک

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی‌ ئاب، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد كه‌ هۆكاری‌ تەقینەوەکه‌ی لوبنان ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمب بووه‌.
سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌  لوبنان قسەی کردووە، ئه‌و فه‌رماندانه‌ پێیان وتووه‌: تەقینەوەکە به‌هۆی‌ بۆمبه‌وه‌ بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان.
سه‌رۆك تره‌مپ وتی‌: فەرماندە سه‌ربازییه‌کان لە من باشتر له‌و بابه‌ته‌ دەزانن، ئەوان باوه‌ڕیان وایە رووداوه‌كه‌ هێرش بووە کراوەتە سەر بەیروت، واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هێرشێكی‌ گه‌وره‌ بووه‌.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن راگه‌یاندووه‌ ئەوان هێشتا دڵنیا نین لەوەی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشه‌وه‌ روویدابێت.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، له‌ رووداوه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ به‌یروت-دا نزیکەی 100 کەس كوژراون‌و  سێ هەزار و 700 کەسیش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: به‌شی‌ كوردی‌ PUKNOW

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو