سه‌ركرده‌یه‌كی‌ مه‌یدانی‌و چه‌كدارێكی‌ داعش له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركران

  2020-08-05 15:37      137 جار بینراوە        کۆمێنت
لۆگۆی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عیرا

ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عیراق، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ مه‌یدانی‌ دیوانی‌ جوندی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش و چه‌كدارێكی‌ هه‌مان رێكخراویان ده‌ستگیركردووه‌.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی‌ ئاب، ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عیراق، له‌به‌یانناه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاری‌ هه‌واڵگری، هێزێكی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، به‌گوێره‌ی‌ فه‌رمانێكی‌ دادوه‌ری‌، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ مه‌یدانییه‌كانی‌ دیوانی‌ جوندی‌ سه‌ر به‌ ولایه‌تی‌ كه‌ركوكی‌ داعشیان ده‌ستگیركردووه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ تیرۆریسته‌كه‌ دانی‌ به‌وه‌داناوه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ داگیركردنی‌ ناحیه‌ی‌ به‌شیری‌ كردووه‌، هه‌روه‌ك سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشی‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌‌و خێزانه‌كانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌واندابووه‌ له‌ماڵه‌كانی‌ خۆیان ده‌كردووه‌و دواتریش ماڵه‌كانیانی‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. 
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه‌: دواتر هێزێكی‌ ده‌زگاكه‌ تانیویه‌تی‌ چه‌كدارێكی‌ داعش ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌ر به‌هه‌مان دیوانی‌ جوند بووه‌ كه‌ ئه‌ویش داواكراو بووه‌ به‌ مادده‌ی‌ چواری‌ تیرۆر، له‌ ناوچه‌كانی‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ كه‌ركوك هێرشی‌ تیرۆریستی‌ بۆسه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامداوه‌.
دیوانی‌ جوند، ده‌زگایه‌كی‌ سه‌ربازی‌ تیرۆریستانی‌ داعشه‌ كه‌ گرنگی‌ ده‌دات به‌ هه‌موو كاروبارێكی‌ په‌یوه‌ست به‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوه‌كه‌، واته‌ هاوشێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگرییه‌. 

سه‌رچاوه‌: به‌یاننامه‌ی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو