هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ دوو دزیان ده‌ستگیركرد

  2020-08-05 15:48      113 جار بینراوە        کۆمێنت
دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، ماتۆڕسكیله‌كان راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دوو ماتۆڕسكیلی‌ دوو ھاوڵاتیان دزیبووه‌.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی‌ ئاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، رایگه‌یاندووه‌‌: پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن دوو ھاوڵاتییه‌وه‌ كه‌ ماتۆڕسكیله‌كانیان لێ دزرابوو، ھێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانییان ھه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ھه‌ردوو ماتۆڕسكیله‌كه‌دا و دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌.
باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ھه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو