له‌ عیراق 2835 كه‌س تووشی‌ كۆرۆنا بوون‌و 2339 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌

  2020-08-05 17:30      123 جار بینراوە        کۆمێنت
دوو هەزار و 835 کەسی دیکەی لە عێراق تووشی‌ كۆرۆنا بوون

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی‌ ئاب، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند كه‌ دوو هەزار و 835 کەسی دیکەی لە عێراق تووشی‌ كۆرۆنا بوون.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌  دوو هەزار و 339 تووشبووی‌ دیکەی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا چاکبوونەوە و  77 کەسیش بەهۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانی لەدەستداوە.
به‌وجۆره‌ش ژمارەی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لە عێراق گه‌یشته‌ 137 هەزار و 556 کەس، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 94 کەس گیانیان لەدەستداوە و  98 هەزار و 442 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو