لاهور شێخ جەنگی هیوای گەڕانەوەی ئاشتی‌و ئاسایش بۆ لوبنان دەخوازێت

  2020-08-05 18:39      169 جار بینراوە        کۆمێنت
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، پشتگیری بۆ خەڵكی لوبنان دووپاتكردەوە و هیوای گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایشی‌ بۆ ئەو وڵاتە خواست.
دوابەدوای تەقینەوە گەورەكەی شاری بەیروت-ی‌ پایته‌ختی‌ لوبنان، لاهور شیخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، لە توتێكدا نووسیووێتی، دیمەنەكانی شاری بەیروت بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی ڕوویدا زۆر خەمناكن.
هاوكات سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری ئەو قوربانیانە كرد كە لە تەقینەوەكە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارانیش خواست . 
هه‌روه‌ك لاهور شێخ جەنگی پشتگیری و پشتیوانی بۆ خەڵكی لوبنان دووپاتكردەوە و هیوای گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئەو وڵاتە خواست.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو