بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئیدارەی گەرمیانی بەسەرکردەوە

  2020-08-05 21:42      145 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

ئەمرۆ چوارشەممە٥ی 8ی‌ ئاب، لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کورستان، ئیدارەی گەرمیانی بەسەر کردەوە.
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا  بە گەرمی لەلایەن سەڵاح کوێخا ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەری فەرمانگە حکومیەکان و سەرجەم لێپرسراوانی دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پێشوازیی کرا.
لە کۆبونەوەیەکدا بە ووردی گفتوگۆکرا لەبارەی کێشەو گرفتی ناوچەکە بەگشتی ، بەتایبەت فەرمانگە و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە سنوری گەرمیان ، لەوو روەشەوە بیرورا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی چارەسەری گونجاو و بنەڕەتی بۆ سەرجەم کیشەکان.
لە کۆبونەوەکەدا، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند ، یەکەم سەردانی فەریمی و مەیدانیم بۆ گەرمیان ،گوزارشتە لەوەی کە ناوچەکە بەلای ئێمەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و لە داهاتووشدا سەردانەکانمان بۆ هەموو ناوچەکانیتر بەردەوام دابن.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وتیشی ، راشیگەیاند ، سنوری گەرمیان بەردەوام لە ژێر هەرەشەو و پەلاماردانی تیرۆریستاندایە ، هاوکار دەستی رەشی تەعریبیش بەرۆکی ناوچەکەی بەرنەداوە ، هەر بۆیە دەمانەوێت چاومان لەسەر گەرمیان بێت و بە هەموو تواناوە لەو هەرەشە و مەترسیانە بیپارێزین.
لیوا چەتۆ ساڵح ، سوپاسی بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی دەزگاو دەمەزراوە حکومیەکان و سەرجەم هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرد لە ناوچەکە کە سەرباری مەترسی پەتای کۆرۆنا و بی موچەیی ، دڵسۆزانە ئەرکەکانی سەرشانیان ڕادەپەڕێنن، بەڵینیشدا تەواوی توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ جیبەجێکردنی داواکاریی و چارەسەری کیشەکانیان.
دواتر  لیوا چەتۆ ساڵح  هەریەک لە بەریوەبەرایەتیەکانی بەرگریی شارستانی و هاتووچۆ و پۆلیسی گەرمیانی بەسەرکردەوە و  لە نزیکەوە لە کێشەو و داواکارییەکانی کۆڵینەوە ، هاوکات وێڕای سوپاسکردن بۆ کارەکانیان لە رابردوودا ، داوای لیکردن کە باشتر خۆیان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەبکەن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاولاتیان .
لە ویستگەیەکی تری سەردانەکەیدا بۆ سنوری گەرمیان ،بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ، قەزای کفری‌ بەسەرکردەوە و لە دیوانی قایمقامیەت لەگەڵ قائمقام و بەرێوەبەر و لێپراسراوانی حکومی قەزاکە کۆبۆەوە .
لە کۆبونەوەکەدا بە ووردی گوێی لە داواکاری و بۆچونەکانیان کرد و بەڵینی پشتگیریی و پشتیوانی پیدان.
هاوکات بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بە بایەخەوە رۆڵی ئیدارەیی قەزاکەی بەرزنرخاند کە پیشمەرگە ئاسا و دلسۆزانە کارەکانیان راپەراندوە و بەردەوامن لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پاراستنی خاک و نیشتیمانەکەیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو