هەر شۆفێرێك ماسك بەكارنەهێنێت بە 50 هەزار دینار سزادەدرێت

  2020-08-06 11:12      220 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە ئەگەر بە بەكارهێنانی دەمامك پابەند نەبن، بە بڕی 50 هەزار دینار غەرامە دەكرێن.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاشكرایكرد، پاڵپشت بە بەیانی ژمارە 46 ی بڕگەی یازدەیەمی تایبەت بە ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كڕۆنا لە وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا هەر شوفێرێكی ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەكانیەوە (كرێ ،تایبەت ، بارهەڵگر ) لەكاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شوفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسك.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە پێچەوانەوە بڕی (50000 ) پەنجا هەزار دینار بۆ هەر حالەتێك شۆفێری ئۆتۆمبێڵ وەك پێبژاردن دەدات.
هاتوچۆی سۆران داواشی لە شوفێران كردوە لە پێناوی سەلامەتی خۆتان سەرنشین و پاراستنی تەندروستی دەڤەرەكەیان و بۆ ئەوەی لە سەرپێچی و پێبژاردن پارێزراو بن، پابەندبن بە ڕێنماییەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو