ده‌یان هه‌زار لوبنانی‌ داوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داگیركه‌ری‌ فه‌ره‌نسی‌ ده‌كه‌ن

  2020-08-06 14:41      137 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نی‌ دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ به‌یروت

زیاتر له‌ 36 هه‌زار هاوڵاتی‌ لوبنانی‌ له‌ داواكارییه‌كدا، داوای‌ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن جارێكی‌ تر وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت، هه‌روه‌ك چۆن‌ بۆ زیاتر له‌ بیست ساڵ له‌ساڵانی‌ نێوان هه‌ردوو جه‌نگی‌ یه‌كه‌م‌و دووه‌می‌ جیهانی‌ له‌ژێر ده‌سه‌لاتی‌ داگیركه‌ری‌ فه‌ره‌نسا بوون.
داواكاریی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ لوبنان، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانێكی‌ ره‌سمی‌ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا بۆ به‌یروتی‌ پایته‌ختی‌ لوبنان، به‌مه‌به‌ستی‌ پشتیوانیكردنی‌ لوبنان له‌و مه‌رگه‌ساته‌ی‌ به‌سه‌ریدا هاتووه‌.
داواكاریی‌ به‌شێك له‌ دانیشتوانی‌ لوبنان بۆ به‌ڕێوه‌بردرنی‌ وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رنساوه‌، له‌نێوخۆی‌ لوبناندا كاردانه‌وه‌ی‌ جیاجیای‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌شێك له‌ لوبنانییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ره‌خنه‌ له‌و داوایه‌ ده‌گرن‌و به‌ناپاكی‌‌و هه‌ندێكیشیان به‌نه‌گوونجاوی‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌شێكی‌ تر له‌ لوبنانییه‌كان پشتیوانی‌ خۆیان بۆ ده‌ربڕیووه‌ به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ لوبنان هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ گه‌نده‌ڵیدا خنكاون‌و چاره‌نووسی‌ لوبنان به‌ره‌و تاریكتر ده‌به‌ن.
له‌دوای‌ یه‌كه‌مین جه‌نگی‌ جیهانییه‌وه‌، لوبنان خراپه‌ ژێر ماندێت(ئینتیداب)ی‌ فه‌ره‌نسا‌وه‌، حوكمی‌ فه‌ره‌نسییه‌كان تاساڵی‌ 1943 له‌ لوبنان به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه‌ش كاتێك لوبنان سه‌ربه‌خۆی‌ وه‌رگرت‌و له‌ساڵی‌ 1946 دا دوا سه‌ربازی‌ فه‌ره‌نسا لوبنانی جێهێشت.

سه‌رچاوه‌: بی‌ بی‌ سی‌ عه‌ره‌بی‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو