نوێترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو بزانه‌

  2020-08-06 16:21      227 جار بینراوە        کۆمێنت
نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 45.55 دۆلار مامەڵەی‌ پێوەكر

نرخی‌ نەوتی‌ خاو لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا بەرده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه، ئه‌گه‌رچی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌‌و سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ كه‌مێك دابه‌زینی‌ به‌خۆوه‌بینی‌.
‌‌هۆكاری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت بۆ‌ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ نه‌وتی‌ عه‌مباركراوی‌ ئه‌مریكا‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ دووباره‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت سنوورداره‌.
كاتژمێر 4:18ی‌ پاشنیوەڕۆی ‌ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی‌ ئاب، بەكاتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 45.55 دۆلار مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ ئەمریكی‌ خۆرئاوای‌ تێكساسیش بە 42.49 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.

سەرچاوە: ئێف ئێكس نیوز تودەی
ئامادەكردنی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو