په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆله‌ ناكۆتاكانی‌ دواخست

  2020-08-06 16:32      148 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌شاری‌ هەولێر

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی‌ ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، ئاشكرایكرد كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌‌ پۆله‌ ناكۆتاكانی‌ بۆ 16ی‌ ئاب، دواخستووه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌نداروه‌كه‌یه‌:

تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦... 
ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٤ سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کە بڕیاربوو لە وادوی خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٩. لەهەمان کات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی.
دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیکردن بەمەبەستی ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی بڕیارماندا:
تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦ واتە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٦ یەکەم تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
٢٠٢٠/٨/٦
هەولێر

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو