له‌ عیراق 3047 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون، 2583 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌

  2020-08-06 18:13      94 جار بینراوە        کۆمێنت
3047 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی‌ ئاب، وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگه‌یاند، لە 24 كاتژمێری‌ رابردوودا، 16 ھەزار و 591 پشكنین بۆ گومانلێكراوانی تووشبوو بە ڤایرسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو پشكنینانەدا دەركەوتووە، 3 ھەزار و 47 كەسی دیكە لە سەرانسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوونە.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ 113 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ھۆی كۆرۆناوە تۆماركراوە، بەمەش ژمارە مردووان بەھۆی كۆرۆناوە لە عێراقدا گەیشتە 5 ھەزار و 161 كەس. ھاوكات 2 ھەزار و 583 كەسیش لە نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتای كۆرۆنا لە عێراقدا، تاكو ئێستا 140 ھەزار 603 حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتەدا تۆماركراوە. لەو ژمارەیە 101 ھەزار و 25 كەس چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 71.9%. ژمارەی ئەو تووشبووانەی، كە تاكو ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 34 ھەزار وو 417 حاڵەتن. لەم ژمارەیەش 517 كەس لەژێر چاودێری چڕدان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو